TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتۆ ڕایگەیاند لە ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێ

سارا
Yazar
📅 07 Haziran 2019 14:33

پەیامی کورد   ...   هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی لە زاری ژنڕاڵێکی کەنەدی ڕایگەیاند "سەرەڕای هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام بەردەوام دەبین لە ڕاهێنانەکانمان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان".
دانی فۆرتین، فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق ڕایگەیاند "سەرباری گرژی و هەڕشەکانی ئێران بەڵام لە ڕاهێنانی هێزە عێراقی و کوردییەکان بەردەوام دەبین".
ئەو ژنڕاڵە کەنەدییە ، کە فەرماندەی 500 ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانانە لە کوردستان و عێراق، ووتیشی :"ڕێکاری ئەمنی پێویست گیراوەتە بەر و ڕاهێنان و ڕاوێژەکانمان بەردەوامی پێدەدەین چوونکە ئەو هێزانە پێویستیان بە ڕاهێنان و ڕاوێژی زیاترە".

Paylas: