نەتەوە یەكگرتووەكان : لە سەرانسەری جیهاندا، 114 ملیۆن كەس ئاوارەن
پەیامی کورد... نەتەوە یەكگرتووەكان : لە سەرانسەری جیهاندا، 114 ملیۆن كەس ئاوارەن
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایدەكات، لە سەرانسەری جیهاندا، 114 ملیۆن كەس ئاوارەن و، دەشڵێت، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا چوار ملیۆن كەس ئاوارە بوون.
بەپێی ڕاپۆرتێك كە، ئاژانسی كاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ناسراو بە (UNHCR) بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بەوە كراوە ، بەپێی دواین ئامار لە سەرانسەری جیهاندا، تا ئێستا 114 ملیۆن كەس ئاوارە بوون.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، كە بێتوانایی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چارەسەركردنی ململانێكان یان رێگری لە كێشە نوێیەكان، ڕێژەی ئاوارەبوون و نەهامەتیەكان زیاتر كردووە.
ئاژانسەكە دەڵێت، لە هەموو جیهاندا گرژی و ئاڵۆزییەكان لە پەرەسەندندان و خەڵكی بێتاوان دەبنە قوربانی ، بەتایبەتیش كارەساتە مرۆییەكانی غەززە كە بەردەوام لە زیابووندایەو،كە بەهۆیەوە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە غەززە ئاوارە بوون.