TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی قەیرانی برسێتیی جیهانییەوە دەدات

Navas Jan
Admin
📅 18 Haziran 2022 19:20

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی قەیرانی برسێتیی جیهانییەوە دەدات

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان ڕایگەیاند «مەترسیی برسێتیی جیهانی لە زیادبووندایە و لە ئێستادا ژیانی ملیۆنەها کەسی لە سوودان خستووەتە مەترسیی مردنەوە و داواشیکرد یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو وڵاتە زیاد بکرێت».

ڤۆڵکەر بریتێس، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان ڕایگەیاند «توندوتیژی لە ناوچەکانی دارفوری سووداندا لەگەڵ قەیرانە سیاسی و ئابووری و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای ناوچەکە، هۆکارن تاوەکوو زیاتر لە ٤٠٪ی دانیشووانی ناوچەکە بەدەست برسێتییەوە بناڵێنن».

بریتێس وتیشی «لە پێناو ڕێگەگرتن لە برسێتیی زیاتر کە باڵ نەکێشێت بەسەر جیهاندا، پێویست دەکات وڵاتان لە سەرتاسەری جیهاندا هاوکار بن بۆ بنبڕکردنی ئەم پرسە و پێشکەشکردنی یارمەتیی خۆراکیی زیاتر بۆ ئەو وڵاتانەی بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن».

هاوکات، نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس لە سوودان بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن بەو پێیەی قەیرانی کەمی خۆراک لەو وڵاتەدا لە زیادبووندایەوە.

Paylas: