نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی زیاتر گەرمبوونی زەوی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد … نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی زیاتر گەرمبوونی زەوی هۆشداری دەدات
تادێت ئەو هۆشدارییانەی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و قەتیس بوون و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدرێن، زیاتر دەبن و لەو چوارچێوەدا نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، کە بەهۆی زیاتر گەرمبوونی زەویەوە مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن کەس دروست دەبێت.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتیدا باسی لەوەکردووە: لەئێستادا پلەی گەرمای گۆی زەوی 1.5 پلە لە ئاستی ئاسایی خۆی زیاتر بەرزبووەتەوە، بەرزبوونەوەکەش هێشتا بەردەوامە، ئەگەر رێگەی لێ نەگیرێت بەرەو ئەوە دەچێت بگاتە 2 پلەی بەرزتر لە ئاستی ئاسایی.
باسی لەوەشکردووە: "چالاکییەکانی مرۆڤ لەسەر زەوی، بەرهەمهێنانی زۆری دوانۆکسیدی کاربۆن و گازی ژەهراوی وا دەکەن پلەی گەرمای زەوی زیاتر بەرزببێتەوە، ئەگەر ئەو بەرزبوونەوەیەش تاوەکو دوو پلە بڕوات، ئەوا لە یەکەم کاریگەریی سەرەتاییدا زیاتر لە 420 ملیۆن کەس رووبەڕووی مەترسی گەرمداهاتنی زەوی و شەپۆلی تووندی گەرما دەبنەوە.
هەر ئەو راپۆرتە ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا برسێتی زیاتر لەسەر زەوی بڵاودەکاتەوە و تاوەکو 2050 ژمارەی ئەوانەی رووبەڕووی برسێتی تووند دەبنەوە 80 ملیۆن دیکەی دەچێتەسەر.