نەتەوە یەکگرتووەکان ١٥ی ئازاری بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا
پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان ١٥ی ئازاری بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا
هەر ١٩٣ وڵاتە ئەندامەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ پێشنیازی بڕیارێکیان پەسەند کرد کە لەلایەن پاکستان-ەوە پێشکەشکرابوو دەربارەی دیاریکردنی ١٥ی ئازاری هەموو ساڵێک بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا (ترس لە ئیسلام).
دەقی بڕیارە ناپابەندەکە داوای «پەرەپێدانی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات لە سەرجەم ئاستەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و جۆراوجۆریی ئاین و بیروباوەڕەکان».
بڕیارەکە هەروەها دەڵێت، «بە داخێکی زۆرەوە بۆ سەرجەم کارە توندوتیژییەکان دژ بە کەسەکان لەسەر بنەمای ئایین یان بیروباوەڕیان و، کردەوە ئاراستەکراون دژ بە شوێنی خواپەرستییان، بە هەمان شێوە سەرجەم پەلامارەکان بۆسەر شوێن و پێگە و مەزارگە ئاینییەکان و ئەوانەی ناوی، کە پێشێلی یاسای نێودەوڵەتییە».
دەقەکەی داواش لە سەرجەم وڵاتانی ئەندام و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و کۆمەڵگای مەدەنی و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ئاینییەکان دەکات «کاری ڕێکخستن و پاڵپشتی بۆ ڕووداوە دیارە جیاوازەکان بکەن بە ئامانجی زیادکردنی هۆشیاری بەشێوەی کاریگەرانە لەسەر سەرجەم ئاستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا».