Cîhan
ناتۆ و ئیسرائیل مانۆڕی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن
بۆ یەکەم جارە سوپای ئیسرائیل بەشداری لە مانۆڕێکی سەربازی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا دەکات.
لە کاتێکدا، کە مانۆڕی سەربازی ١٨ ووڵاتی ئەندام لە ناتۆ لە زۆربەیان ڕۆژئاوایین، لە پۆڵەندا و لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت، ڕۆژنامەی هائارتێزی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، کە سوپای ئیسرائیل بەشدارە لەم مانۆڕە سەربازیەدا.
ئەمە یەکەم جارە، کە سوپای ئیسرائیل بەشداری لە مانۆڕێکی سەربازی ناتۆ دەکات، بە بێ ئەوەی ئەندامی ئەم ڕێکخراوە بێت.
جێی ئاماژەیە ١٨ هەزار سەرباز بەشداری ئەم مانۆڕە سەربازیەن.