TR KU SO
FB X
Cîhan

چین تێچووە بەرگرییەکانی ووڵاتەکەی ٧.١٪ زیاد دەکات

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2022 14:55
پەیامی کورد     ...    چین تێچووە بەرگرییەکانی ووڵاتەکەی ٧.١٪ زیاد دەکات

بوودجەی بەرگری ڕاپۆرت دراوی چین لە سالی ٢٠٢٢ بەردەوام کەمتر لە یەک لە سێی تێچووەکانی پێشنیار کراوی ویلایەتەیەکگرتووەکان ە .

چین ئەمساڵ ٧.١٪ زیاتر بۆ بەرگری خەرج دەکات کە ئەم ڕێژەیە لە پێش بینییەکانی گەشەی ئابووری مامناوەندی دەوڵەت بەرەو پێش ڕۆیشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ، لی کەچیانگ ، سەرۆکوەزیری چین پەیمانی داوە کە ڕاهێنانی سەربازی و ئامادەیی سەربازی و نیزامی بۆ ئەرتەش زیاتر بکات . لە ئێستادا ئەرتەشی چین لە سەر پەرەپێدانی کۆمەڵەیک لە چەکگەل لەگەڵ فڕۆکەی شەڕکەری ڕاداربڕ تاکوو هێڵگەلی فڕۆکەیی ئاسمانی چالاکی دەکات .

ئەم هەنگاوەی چین نیگەرانی دراوسێیەکانی ئەم ووڵاتە و ویلایەتەیەکگرتووەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە . ئەوان بە ووردی شوێنی خەرجکردنی ژمارەی ١.٤٥ تریلیۆن یووان " ٢٢٩.٤٧ میلیارد دۆلارە" بوودجەی دەستەبەرکراو تەرخانکراو بۆ گەشە و فراوانکردنی ئەرتەشی چین ڕەسەد دەکەن .

لی لە ووتاری خۆیدا ئاماژە بە مەجلیسی یاسادانەر ووتی : دەوڵەت ئەمساڵ بۆ مۆدێڕن کردنی سیستەمگەلی بەڕێوبەری لۆژیستیکی ، ئەرتەش و درووستکردنی سیستەمێکی بەڕیوبەری چەک و تەقەمەنی و کەل و پەل و کەرەستەی مۆدێڕن خێراتر جووڵە دەکات .

Paylas: