ناتۆ پێشنیارێکی ڕووسیا ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ناتۆ پێشنیارێکی ڕووسیا ڕەت دەکاتەوە
ناتۆ پێشنیاری ڕووسیا بۆ ڕیگری یکردن لە نەمایشە سەربازییەکان لە دەورەی گشتگیری کۆرۆنادا ڕەت کردەوە .
ڕووسیا و ناتۆ نەیانتوانی دەربارەی ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی نەمایشی سەربازی لە دەورەی گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنادا ڕێکەوتن ئەنجام بدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، نامەیەک بەم شێوەیە و بەم ناوەڕۆکەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بۆ برۆکسێل ناردووە .
لایەنی ڕووسی جەختی کردووەتەوە کە مۆسکۆ چالاکییەکانی خۆی لە نزیکی سنووری لەگەڵ ووڵاتانی ناتۆ بە شێوەی تاکلایەنە کەم کردووەتەوە .
لە ووڵامی ئەم نامەیەدا ئینس ستالتێنبێرگ ڕایگەیاندووە : کە چالاکییەکانی ناتۆ لایەنیکی بەرگری کارانەی هەبووە و هەوڵەکانی ئەو لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی ڕووسیا لە ئەورووپای ڕۆژئاوایی یە .
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی ڕیابکۆف ڕایگەیاند کە ووڵامی ستالتێنبێرگ لایەنی ڕووسی دڵسارد و بێ هیوا کردووە .