نەته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تووندترین شێوه ئێران مه‌حكووم دەکات
پەیامی کورد ... نەته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تووندترین شێوه ئێران مه‌حكووم دەکات
لە ڕاگەێندراوێکدا، کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتووندترین شێوە ڕێژیمی ئێرانیان بەرامبەر بە لە سێدارەدانی "هیدایەت عەبدۆڵڵاپوور" زیندانی سیاسی كورد، مەحکووم کرد.
له ڕاگه‌ێندراوێكی كه‌م وێنه‌دا، زیاتر له ١٥ پسپۆڕ و ڕێپۆرتەری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌تایبه‌ت "جاوید ڕه‌حمان"، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران و خاتوو "ئاگنهێس كالامارد" بۆ كوشتنی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و گرووپی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گرتن و كوشتنی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەهۆی لەسێدارەدانی نهێنیی "هیدایه‌ت عه‌بدۆڵڵاپوور"، زیندانی سیاسی كورد، مه‌حكووم كرد.
له‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا، پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تووڕه‌یی خۆیان لەبەرامبەر لە سێدارەدانی نهێنی "هیدایه‌ت عه‌بدۆڵڵاپوور"، زیندانی سیاسی كورد له ئێران كه له ڕێکەوتی ١١ مه‌ی له پێگه‌یه‌كی نیزامی له شاری شنۆ لەسێدارە درا، ده‌ربڕی.
له‌سێداره‌دانی "هیدایه‌ت عه‌بدۆڵڵاپوور" پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ناڕه‌وا و له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه. نهێنی ڕاگرتنی لە سێدارەدان هیدایه‌ت پاش ماوه‌یه‌ک بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ هۆكاری حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و پێشێلكارییه‌یه.
پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگەرانی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له هاوكاری نه‌كردن و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی دەربڕی.
له ١٥ مه‌ی و ١٧ جوون، له دوو نامه‌ی جیاوازدا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای زانیاری له‌سەر لەسێدارەدان و بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێی "هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور" كرد، به‌ڵام هەتا ئێستا ئه‌و نامانه بێ‌وڵام ماونەتە‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردن و پێشێلكردنی تەنانەت یاسای خودی ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە. هاوکات لەو ڕاپۆرتەدا باس لە ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی كه‌سوكاری هیدایه‌ت له‌مه‌ڕ پێنە‌دانی زانیاری بۆ چارەنووسی هیدایەت کراوە.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوایان له ڕێژیمی ئێران کردووە كه ته‌رمی "هیدایه‌ت عه‌بدۆڵڵاپوور" ڕادەستی كه‌س وكاری بکەنەوە و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زانیاری درووست له‌سه‌ر شێوازی لەسێدارەدانی هیدایەت بڵاو بکەنەوە.
هه‌روه‌ها، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگەرانی جیددی خۆیان له‌بەرامبەر لە سێدارەدانی "هیدایەت عەبدۆڵڵاپوور" پاش دەستێوەردان و گوشاری سوپای پاسداران بۆ سەر دادستان و ئامادەبوونی دەزگای هەواڵگری سوپا له كاتی ئێعدام‌کرانی دەربڕیوە.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووە كه لەسێدارەدانی "هیدایه‌ت عه‌بدۆڵڵاپوور" به‌شێكه له سیاسه‌تی گشتی له‌سێداره‌دان و بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ له ئێران، به‌تایبه‌ت دژی نەتەوەکانی ئێران.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتاییدا داوای کردووە، ڕێژیمی ئێران بەكارهێنانی توندوتیژی دژی جیابیرانی خۆی کۆتایی پێ بێنێت.