چەند فڕۆکەیەکی ڕووسی و ئەمریکی لە ئالاسکا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە
فەرماندەیی ئاسمانیی و بۆشاییگەری باکووری ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند “دوو فرۆکەی ڕاوچی ئەمریکی لە جۆری F-22 لە ئالاسکا رێگرییان لە دوو فڕۆکەی ڕووسی بۆمباران لە جۆری Tu-95 کرد”.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپووتنیک-ی ڕووسی، فەرماندەیی ئاسمانیی و بۆشاییگەری باکووری ئەمریکا (NORAD) لە ڕاگەیندراوێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە دوو فڕۆکەی ڕاوچی ئەمریکی لە جۆری F-22 لە ئالاسکا ڕێگرییان لە دوو فڕۆکەی ڕووسی بۆمباران لە جۆری Tu-95 کردووە.
هاوکات لە ڕوونکردنەوەکەی نۆراد-دا هاتووە “دوو فرۆکەی ڕاوچی ئەمریکی لە جۆری F-22 لە ئالاسکا بەهۆی هاتنە نێو ئاسمانی ناوچەکە، رێگرییان لە دوو فڕۆکەی ڕووسی بۆمباران لە جۆری Tu-95 کرد کە توانای هەڵگرتنی چەکی ناوەکی هەیە”.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی دوو فڕۆکە ڕووسییەکە، دوو فڕۆکەی ڕاوچی لە جۆری F-22 بەرزبووەتەوە و ڕێگرییان لە فرۆکە ڕووسییەکان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەهۆی ڕووداوەکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە فڕینەکە بە پلانگێڕیی بووە و لەسەر دەریای نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە.