ئەندام پەرلەمانێکی عێراقی هۆکاری سەفەرەکەی پۆمپێئۆ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی عێراق سەفەری لەناکاوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق شرۆڤە دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەهرەین، کەریم عەلیەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح بە سەفەری کوتوپڕی مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق کە ٤ کاتژمیری خایاند و لە ئەو ماوەیەدا لە گەڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆککۆمار و برێک بەرپرسی دیکە دیداری کرد، کاردانەوەی نواند.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو سەفەرە لە دۆخێکدایە کە ناوچەکە، دۆخێکی مەترسیدار، بە پێی هەوڵەکانی ئەمریکا دژی ووڵاتانی جیهان و بە تایبەتی ئێران و هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ بچڕانی هەناردە کردنی نەوتی ئێران، تێدەپەرێنێت و ئەوە دۆخێکی مەترسیدار دروست دەکات و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر ئەو جووڵانەی ئەمریکا لە ووشکایی و بە تایبەتی دەریا دەستەوەستان نامێنێت.
عەلیەوی جەختی کرد: بەرنامەی زۆر لە لایەن ئەمریکاوە هەیە کە ئامانجیان دانانی عێراق هاوشان لەگەڵ خۆیانە. ئامانجی سەفەری وەزیری دەروەی ئەمریکا داواکاری لە عێراقە کە بە دوای ئێران نەڕوات. ئەمریکا نایەوێت هێزێکی گەورە لە ناوچەکە هەبێت.
ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی عێراق بە بێ ئاگاداری پەرلەمان کارێک ناکات و ئەو پرسە لە پەرلەمانی عێراق لە هەفتەی داهاتوو لێک دەدرێتەوە.