TR KU SO
FB X
Cîhan

چەندین ڕێکەوتننامەی هاوکاری لە نێوان عێراق و عەرەبستان واژوو کرا

سارا
Yazar
📅 20 Temmuz 2020 19:26

پەیامی کورد    ...   چەندین ڕێکەوتننامەی هاوکاری لە نێوان عێراق و عەرەبستان واژوو کرا

عێراق و عەرەبستان ئەمڕۆ دووشەممە لە چوارچێوەی شەورای هەماهەنگی نێوان هەردوو ووڵات ، چەندین ڕێکەوتننامە و لێک  تێگەیشتننامەی هاوکاری یان واژوو کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕێکەوتننامی نێوان عێراق و عەرەبستان لە بوارەکانی سەرمایەگوزاری ، ڕاهێنان و فێرکاری ، وەرزشی ، ووزە و باقی بوارەکان واژوو کراوە .

ڕێکەوتننامەی ئاماژە پێکراو لە جەرەیانی سەفەری شاندی نێردراوی پلە باڵای عێراق بۆ ڕیاز واژوو کراوە کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ سەفەری موستەفا کازمی بەرەو عەرەبستان بووە 

ئەم شاندە ڕۆژی ڕابردوو و ئەمڕۆ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شەورای هەماهەنگی عێراقی - سەعوودی لەگەڵ بەرپرسانی سەعوودی ووتووێژ گەلێکیان ئەنجامداوە

 

Paylas: