ئەندۆنیسیا..خێزانێکی دیکە خۆیان تەقاندەوە
دوای زنجیرە تەقینەوەکانی رۆژی پێشتر کە لەلایەن خێزانێکەوە ئەنجامدرا، پۆلیسی ئەندۆنیسیا بڵاویکردەوە، کە ئەمرۆش خێزانێکی دیکەی پێنج کەسی خۆیان بەبنکەیەکی پۆلیسدا تەقاندووەتەوە.
لە راگەیندروێکدا، پۆلیسی ئەندۆنیسا بڵاویکردووەتەوە، کە خێزانێکی پێنج کەسی (ژن و پیاو و سێ منداڵ) بە سواری ماتۆڕسکیلەوە خۆیان بە بنکەیەکی پۆلیسی شاری سورابایادا تەقاندۆتەوە و بەوهۆیەوە لانیکەم (١٠) کەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە تەقینەوەکەدا منداڵێکی (٨) ساڵان برینداربووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە پۆلیس پێی وایە لەگەڵ ئەو خێزانەدا بووە کە خۆیان تەقاندۆتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی یەک شەممە، خێزانێکی دیکە بەجیا زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆکوژیان ئەنجامدا کە سێ کەنیسەیان کردبووە ئامانج و بەھۆیەوە لانیکەم (١٠) کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
هەر بەپێی راگەیندراوەکانی پۆلیسی ئەندۆنیسیا لێکۆڵینەوەیان لە بارەی ئەو زنجیرە تەقینەوانە دەستپێکردووە، لای خۆشیەوە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو ھێرشانەی ئەندۆنیسیا راگەیاندووە.