ئەندۆنیزیا/ ژن و مێردێکی ئێرانی سزای گوللەبارانیان بە سەردا سەپا
پەیامی کورد … ئەندۆنیزیا/ ژن و مێردێکی ئێرانی سزای گوللەبارانیان بە سەردا سەپا
داواکاریی گشتی ئەندۆنیزیا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی دادگایەکدا لە شاری جاوەی ڕۆژئاوا بۆ ١٣ ئەندامی تیمێکی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان سزای گولـلەباران دەرکراوە و ژن و مێردێکی ئێرانیش لەناویاندان.
زیادیشی کردووە کە سێ هاوڵاتیی ئێرانی و هاوڵاتییەکی پاکستانی لەناو ئەو ١٣ کەسەدان، کە دووانیان ژن و مێردن.
ئەو ١٣ کەسە لە مانگی ۶ی ۲۰۲۰دا بە تۆمەتی قاچاخی ٤٠٠ کیلۆ مادەی هۆشبەری لەجۆری مەتئامفێتامین دەستبەسەرکرابوون.
داواکاری گشتی ئەندۆنیزیا ئاشکرایکردە کە سەردەستەی ئەو تیمە هاوڵاتییەکی ئێرانی بووە بەناوی "حسێن سالاری ڕەشید".
جەختیشی کردووەتەوە کە چوار ئەندامی ئەو تیمە خەڵکی دەرەوەی ئەندۆنیزیان، ڕەشید و هاوسەرەکەشی لەوانن و هەر دوکیان بە گولـلەباران سزادراون.
ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئێرانی بەتۆمەتی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەکانی وڵاتانی ئەندۆنیزیا و مالزیدا بەسەردەبەن.
لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەرکرانی سزای گەلـلەباران بۆ ئەو ١٣ کەسە ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە بۆ ئێستا ٣٠ تۆمەتباری قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لە ئەندۆنیزیا سزای گولـلەبارانیان بۆ دەرکراوە.