Cîhan
ئیندۆنیزیا/ تەقینەوەیەک ڕووی دا
پەیامی کورد … ئیندۆنیزیا/ تەقینەوەیەک ڕووی دا
تەقینەوەیەك كڵێسایەكی كاتۆلیكی لە شاری ماكاسار-ی ئیندۆنیزیا هەژاند و قوربانی لێكەوتەوە.
ساوس سالاوێزی، وتەبێژی پۆلیسی ئیندۆنیزیا ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢١ وتی، تەقینەوەكە ئەمڕۆ ڕویداوە و لەو كاتەشدا ژمارەیەك خەڵك لەنێو كڵێساكەدا بوون.
وتیشی، “قوربانی و پارچە تەرممان بەدیكرد، نازانین دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدەری تەقینەوەكە یان ئەو كەسانەی لە نزیكیەوە بوون”.
دواتریش تۆمارێكی ڤیدیۆی لەلایەن سایتی پۆلیسەوە بڵاوكرایەوە كە گەمارۆی ئەمنی دەوروبەری كڵێساكە و ئۆتۆمبێلە زیانپێگەیشتووەكانی ناوچەكەی داوە.