TR KU SO
FB X
Cîhan

چەند ئەندامێکی " پەکەکە " خۆیان ڕادەستی تورکیا کرد

سارا
Yazar
📅 09 Ağustos 2018 17:31

به‌ پێی راپۆرتێک له‌ " حورییه‌ت " ، بەڕێوبەرایەتی پارێزگای شرناخ ڕایگه‌یاندووە که‌ ۴ کەس لە ئه‌ندامانی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی تورکیا کردووه‌.

 پارێزگاری شرناخ ئاماژەی بەوە کردووە : ئەم کەسانەی کە خۆیان ڕادەست کردووە ٢ که‌سیان پیاو بوونه‌ که‌ ته‌مه‌نیان ژێر ۱۸ ساڵه‌ و ۲ که‌سەکەی دیکەش ژنن .

ئێستا دۆسیه‌یه‌ک له‌ دادگه‌ی شرناخ بۆ ئه‌م ۴ که‌سه‌ کراوه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان لە سەر بکرێت .

Paylas: