ڕاگەیاندنی نوێترین مووشەکی درێژ مەودا لە لایەن ئێرانەوە
پەیامی کورد ... مووشەکێکی درێژمەودا لە لایەن ئێرانەوە ئاشکراکرا کە توانای بڕینی مەودای زیاتر لە هەزار کیلۆمەتری هەیە.
بەبۆنەی یادی ٤٠ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، بەرپرسانی کۆمارى ئیسلامی ئێران درووستکردنی موشەکێکی درێژمەودایان ئاشکراکرد کە دورییەکەی دەگاتە ١٣٠٠ کیلۆمەتر
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاندو : ئەم موشەکە کاتێکی زۆر کەمی پێویستە بۆ ئامادەکردن و لەئاستێکی نزمیشدا دەهاویژرێت.
وەزیری بەرگری ئێران هەروەها ئاشکرایکرد، موشەکەکە ناوی " هۆڤەزیە "یە و لەخێزانی مووشەکە سۆمەرییەکانە کە ساڵی ٢٠١٥ ئاشکراکراوە.
لەلایەکی دیکەوە لەهەمان بۆنەدا ئامیرالی حاجیزادە بەرپرسی هێزەکانی گاردی شۆڕش رایگەیاندوە ئێران کێشە سەرەتاییەکانی بۆ دروستکردنی بزوێنەری جێت چارەسەرکردووە و ئێستا لەتوانایدایە مووشەکی درێژمەودا درووستبکات بەو جۆرەی کەدەیانەوێت.
مانگی رابردو واشینتۆن هۆشیاریدایە ئێران کە درووستکردنی ئەمجۆرە مووشەکانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە ئێران پابەندی یاسا و ڕێکەوتنەکان بێت.