ڕاگەیاندنی کاردانەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئێران و ڕووسیا
ڕووسیا هاوکارییەکانی خۆی بۆ بە هێزکردنی باوەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دا بۆ باشتر بوونی دۆخەکە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا بە پێویست زانی .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، واسیلی نبێنزیا ، نوێنەری دائێمی ڕووسیا لە سازمانی نەتەوەکان لە ووتووێژی خۆی لە دانیشتنی شەورای ئەمنییەت سەبارەت بە بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاستای ووتنی ئەم بابەتەدا ووتی : خاڵی سەرەکی و کلیدی لە کاری هاوبەشی ئێمە لە ناوچەکە دەبێ درووست کردنی دۆخی وا بۆ هاوکاری بۆ بە هێزکردنی شوێنی گشتییە کە جێگای باوەڕ بێ . ئەمە بۆ پەیوەندی نێوان ووڵاتانی عەرەبی ، ئیسرائیل و ئێران جێگای بایخدانێکی زۆرە .
هەروەها نبێنزیا ئاشکرای کرد کە ئەم بابەتە دژوارە بەڵام کاتی دەستپێکردنی کارە لەم ڕاستایەدا .ئەم دیپلۆماتە ڕووسیە هەروەها جەختی کردەوە : " ئێمە لە پەیوەندیمان لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا ئامادەی گەیاندنی هاوکاری لە ئاستی تواناکانی خۆمان لەم ئیشەداین . "
ماوەیەک پێش ئێستا سێرگەی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆ ئامادەیە بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نێوەندگیری بکات .