Cîhan
ڕاگەێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای هێرشی مووشەکی کاتیووشا بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە بەغدا
پەیامی کورد ... دوای کەوتنە خوارەوەی پێنج مووشهكی كاتیووشا له ناوچهی سهوزی بهغدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیندراویکی بڵاو کردەوە .
له راگهێندراوەکەدا هاتووە ، ئێوارهی رۆژی یهكشهممه به پێنج مووشهكی جۆری كاتیوشا هێرشكراوهته سهر ناوچهی سهوز و یەکێک لە مووشەکان بەر بەشێکی شوێنی خواردنگەی بینای باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا کەوتووە و کەسێکیش بریندار بووە .
هەروەها ئەم وەزارەتە ڕایگەیاند : گرووپگەلی ژێر دەسەڵاتی ئێران ئەمنییەتی عێراق یان بە تەواوی خستووەتە مەترسی و بەر هەڕەشەوە .