TR KU SO
FB X
Cîhan

New York Times : ئیسرائیل بە هێرش کردن بۆ سەر ووزەخانەی ئەتۆمی نەتەنز ، پیتاندنی یۆرانیۆمی لەکار خست

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2021 19:19

پەیامی کورد      ...   New York Times :  ئیسرائیل بە هێرش کردن بۆ سەر ووزەخانەی ئەتۆمی نەتەنز ، پیتاندنی یۆرانیۆمی لەکار خست .

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی زانیاری و هەواڵگری جەختی کردەوە کە ئیسرائیل ڕۆڵی لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی  دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز لە ئێران هەبووە .

نیۆیۆرک تایمز بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بووەتە هۆی لەناوچوونی سیستەمی گەیاندنی کارەبا بۆ سانتریفیووژەکان ، جەختی کردەوە ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە گورزێکی بەهێز بۆ سەر توانا و قابیلیەتەکانی ئێران لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم ە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە لە زاری سەرچاوەیەکی زانیاری و هەواڵگری ، بۆ خستنەوە ڕێی سەر لە نوێی ڕێئاکتۆرە ئەتۆمییەکەی ئێران لانیکەم ٩ مانگ کاتی پێویست دەبێت .

ڕادیۆ ئیسرائیل یەکشەممە لە زاری سەرجاوەی هەواڵگری کە ناوی لەو کەسانە نەهێناوە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی هەواڵگری و زانیاری و ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل " مووساد " هێرشێکی سایبیری لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام داوە .

لە لایەکی دیکەشەوە کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز سایبیری نەبووە بەڵکوو بە مەواددی تەقەمەنی ئەنجام دراوە .

ئێران لە راگەیاندنی زەرەرو زیانەکان بۆ سەر ئەم دامەزراوەیە خۆی بە دوور گرت 

Paylas: