Cîhan
ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو: ئێران چەکوچۆڵ بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دەنێرێت
پەیامی کورد ... ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو: ئێران چەکوچۆڵ بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دەنێرێت
سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو وتوویەتی: "ئێران لە ناوچەکەدا هەوڵی توندوتیژی دەدات و لە بواری پەروەردەیی، دابینکردنی سەرچاوەی ماڵی و ناردنی چەکوچۆڵ پیشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکانی عێراق، سووریە، یەمەن و لوبنان دەکات".
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، "نایف بێن فەلاح ئەلحوجرەف" سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو وتوویەتی: "ئێران بە دوژمنی و توندوتیژیکردن لە ناوچەکە دەیهەوێت بە ئامانجە سیاسییەکانی خۆی بگات".
بە وتەی "فەلاح ئەلحوجرەف" هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە کە ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداون بە شێوەی بەردەوام لەلایەن ڕێژیمی ئێران و دەستوپێوەندییەکانیەوە کراونەتە ئامانجی مووشەکی و ڕاکێتی.