Cîhan
ئەنجوومەنی نوێنەرانی کوەیت هەڵوەشێنرایەوە
پەیامی کورد... ئەنجوومەنی نوێنەرانی کوەیت هەڵوەشێنرایەوە
شازادەی جێنشینی کوەیت هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و داوای هەڵبژاردنی گشتی دەکات.
شێخ مەشعەل ئەحمەد سەباح شازادەی جێنشینی کوەیت هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە پابەندی دەستوور دەبن و گۆڕانکاری تێدا ناکەن، داواشی کرد هەڵبژاردنێکی گشتی ئەنجام بدرێت.
شازادەی جێنشینی کوەیت باسی لەوەش کرد کە لە هەموو لایەکەوە مەترسی لەسەر کوەیت هەیە و پێویستە هەمووان لە دەوری میری وڵاتەکە کۆ ببنەوە و هاووڵاتییان بە باشی نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن