TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەركۆنەی هەوڵی تیرۆركردنی كازمی دەكات

Navas Jan
Admin
📅 09 Kasım 2021 13:43


پەیامی کورد … ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەركۆنەی هەوڵی تیرۆركردنی كازمی دەكات

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەركۆنەی هەوڵی تیرۆركردنی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق كردو داوای سزادانی بكەرانی ئەو هێرشە دەكات.

ئەندامانی ئەنجوومەنەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەلامەتی و بێزیانی (موستەفا كازمی) دەربڕیوەو پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆیی، سەروەری، یەكێتی، پاراستنی خاكەكەیی و پرۆسەی دیموكراتی لە عێراق دووپاتكردۆتەوە.

هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دەربڕیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەكانییەوە كە مەترسییە بۆسەر ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی.

ڕاگەیەنراوەكە جەختی لە پێویستی لێپێچینەوەی بكەرانی ئەو كارە تیرۆرستییە كردووەو هەروەها ڕێكخەران و پارەدارانی و پشتگیریكارانیشیان و داوا دەكات هەموو ئەوانە بدرێنە دادگا.

ڕوونیشیكردۆتەوە كە هەر كارێكی تیرۆرستی كارێكی تاوانكارییەو بێ بیانووە، بەبێ گوێدانە هۆكارو شوێن و كاتی ڕوودانی.

Paylas: