Cîhan
گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان هاوسەرگیری کرد
پەیامی کورد ... گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان هاوسەرگیری کرد .
" سانا مارین " سەرۆکوەزیرانی ٣٤ ساڵەی فینلاندا کە نازناوی گەنجترین سەرۆکوەزیرانی ژن ی جیهانی هەیە لە جەژنێکی تایبەتدا هاوسەرگیری کرد .
مارین لەگەڵ " مارکووس ڕایکۆنن " هاوبەشی ٣٤ ساڵەی ژیانی خۆی هاوسەرگیری کردووە ، هاوبەشێک کە ماوەی ١٦ ساڵە پێکەوەن و ئەم دوو کەسە کچێکی ٢ سالان یشیان هەیە ، بەڵام لەم کاتەدا ویستوویانە ئەم پەیوەندییەی خۆیان بە شێوەیەکی فەرمی ڕابگەێنن و سەروسامانی پێبدەن .
هاوسەرگیری سەرۆکوەزیرانی فینلاندا ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی ٤٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵە و هاوڕێ و نزیکانی بووک و زاوا لە شوێنی نیشتەجێ بوونی فەرمی سەرۆکوەزیران لە شاری هێلسینکی پایتەختی ئەو ووڵاتە دا بەڕێوە چوو .