Cîhan
نهێنی بیل گیتس نهێنی دراو
پەیامی کورد ... نهێنی بیل گیتس نهێنی دراو
بیل گیتس دەڵێ بە هیچ شێوەیەک نهێنی دراوی نییە چوونکە پێی باشترە پارەکانی خۆی بۆ سەرمایەگوزاری لە " کارگەلێک " دا بکات کە پاشهاتی بەهاداری هەیە .
دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت کە چوارەمین پیاوی دەولەمەندی جیهانە بە سەروەت و سامانی کەسی بە بڕی ١١٦ میلیارد دۆلار بەرامبەر بە " ٩٢.٨ میلیارد پاوەن " ە . لە بەرنامەی " هەر شتێکت دەوێ لە منی بپرسە " لە " ڕێدیت " Reddit ئاماژەی بەم قسانە کرد .
گیتس هەروەها ووتی : بەهای کۆمپانیاکان لە سەر بەرهەمهێنانی بەرهەم گەلی باش ڕاوەستاوە . بەهای نهێنی دراو بە تەواوی هەمان پێوەرە کە یەکێک بڕیار دەدات کە کەسێکی دیکە بەو بۆنەوە دەیدات ، هەر بۆیە بە پێچەوانەی سەرمایەگوزارییەکانی دیکە سوودێکی بۆ کۆمەڵگا نییە .