TR KU SO
FB X
Cîhan

نهێنییەکانی ناو قیتارەکەی کیم جوونگ ئوون ئاشکرا دەبێت

سارا
Yazar
📅 28 Nisan 2020 22:04

پەیامی کورد     ...    نهێنییەکانی ناو قیتارەکەی کیم جوونگ ئوون ئاشکرا دەبێت .

کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور ، لە کاتی سەفەرکردنی بە قیتارە ئاسنینەکەی بەردەوام میوانی خستووەتە ڕێ .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامای " دێ سان " بە پێی ئەو زانیارییانەی کە ئەم ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە ، قیتارە ئاسنینەکەی ڕابەری کۆریای بوکوور پێکهاتووە لە ٢٠ واگۆن و دەتوانێ تا خێرایی ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دا جووڵە بکات . بە بەردەوامی و هەمیشە قیتارەکە لە بەرامبەریدا بە هاتنی بەرپرسانی ئەمنییەتییەوە دەوەستێت کە ئەمنییەتی ڕێگای ئاسنین و وێستگەکان دەكۆڵنەوە و لە دواتردا قیتارێک بە پاسەوان و سکۆرتەوە کیم جوونگ ئوون و کەل و پەلە پێویستییەکانی ئامادە دەکرێن . هەروەها ڕوون و ئاشکرا بووە کە قیتارێکی ئاسنینی خاوەن ئۆتۆمبێلێکی ئاسنینی تاکە کەسی و تایبەتی مێرسێدێسییە و ئاودەستێکی وەها کە بۆ هەر کوێک بیەوێت بڕوات .

لە ناوەوە ، ژوورێکی حەسانەوە لەگەڵ مۆبلەمانی چەرمی ، ژوورێکی کۆنفڕانسی مۆدێرن ، دەفتەرێک لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی سەتەلایتی و ڕێستۆرانتێک کە خواردەمەنی زۆر بەتام و خواردنەوەی خۆش پێشکەش دەکات ، بە تایبەت ، پەنیری سویسڕایی ، کێنیاکی هێنسی و شامپاینی کریستاڵ لەگەڵ خواردنەکاندا دەبینرێت ، جگە لەمانە گرووپێکی سەرگەرمی لەم ڕێگایەدا لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور هاوڕایەتی دەکەن ، کەسانێکیش کە ڕێنمایی گەلێکیان پێیە کە تایبەت بەم کارەیە هەڵبژێردراون .

بە ووتەی دێ سان ، کیم جوونگ ئوون بڕیرایدا لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئەم جۆرە تیمە پێکبێنێت . تەنیا کچانی باڵابەرزو جوان کە کچن دەتوانن بچنە ناو ئەم گرووپەوە .

پێشتر ڕاپۆرت درابوو کە قیتارێک ، لەوانەیە خاوەنەکەی کیم جوونگ ئوون بێت لە نیزیکی شارێکی گەشتیاری لە کۆریای باکوور دۆزراوەتەوە .

 

 

Paylas: