نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی ره‌وشی باكووری سووریایه
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌ربڕی.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گێر بێدرسن، رایگه‌یاند، نیگه‌رانین له باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
بێدرسن، ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری خۆرئاوای سووریا كرد و گوتی: ئێمه نیگه‌رانین له باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی باس له ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا ده‌كه‌ن.
گوتیشی: نیگه‌رانی لای تیمه‌كانی فریاگوزاری درووست بووه، چونكه هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكی سه‌ربازیی، لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ره‌وشی مرۆیی ده‌بێت.
ئاماژه‌شی دا، شكستهێنانی بڕیاری ئاگربه‌ست له باكووری خۆرئاوای سووریا ژیانی ملیۆنان هاووڵاتی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند، توركیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ناوه‌ندێكی ئۆپراسیۆن رێككه‌وتوون.
ئه‌و ناوه‌نده تایبه‌ته به هه‌ماهه‌نگی و ئیداره‌دانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادان بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌ردوولا پرسی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له باره‌ی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا تاوتوێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا رێككه‌وتوون، كه به خێرایی رێككاری پێویست بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بگرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها بڕیاریان داوه، ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش له توركیا درووست بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگیان له باره‌ی به‌ڕێوبردنی ناوچه ئارامه‌كه‌ی باكووری سووریا هه‌بێت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، ئه‌و ناوچه ئارامه ده‌كرێته رێڕه‌وێكی سه‌لامه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا.
ئه‌و ناوچه ئارامه به قووڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی باكووری سووریا درووست ده‌كرێت.
له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، كه پێویسته ناوچه‌كه له چه‌كدارانی كورد خاڵی بكرێت و چه‌كی قورسیشیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌موو خاڵێكی سه‌ربازی هێزه كوردییه‌كان و باره‌گا و تونێله‌كانیان ده‌بێت ههڵتهكێندرێن.