نوێنەری باڵای ڕابەری ئێران ... ئێمە گەیشتووینەتە ٩٠% ئامانجەکانمان لە سووریا
پەیامی کورد ... بەرپرسی شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند ووڵامدانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا بە هاوکاری ئەرتەشی سووریا و کۆمەڵەی هاوپەیمانان لەم ووڵاتەدا بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەریاوان نوێنەری ڕابەری ئێران و بەرپرسی شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی لە ووتوووێژێکی تایبەتدا سەبارەت بە نوێترین گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ئەمنییەتی لە سەر ئێران و ناوچەکە دوا .
عەلی شەمخانی لە پەیوەندی بە ئەگەری ووڵامدانەوە بە هێرشی ئیسرائیل لە سووریادا ڕایگەیاند : ڕێوکارێکی تایبەتمان گرتووەتە بەر کە خەتی سووری خۆی لە سنووری کوشتاری مرۆیی بە هۆکاری هەر جۆرە هێرش و بەرەنگاربوونەوەیەک پارێزگاری دەکەین .
ئەم کارەش بە هاوکاری ئەرتەشی سووریا و کۆمەڵەی هاوپەیمانان لەم ووڵاتە دا ئەنجام بووە و بە زوویی شاهێدی گۆڕانکاری گرینگی لە بواری پێشەوە چوونی دەست هێڵان لە بەرەنگاربوونە لە شۆڕشی سووریا دەبین .
بەرپرسی شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران هەروەها ئاماژەی کرد : بەرپرسانی ئیسرائیل بە تایبەت بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری و زانیاری ئەوان بە باشی ئەم بابەتە درک پێ دەکەن . شێوازی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و میحوەری شۆڕش لە ساڵی ٢٠١٩ دا زۆر جیاوازە لە شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشتر .
ئەڵبەتە بۆ ئێمە چەسپێندراو سەرەڕاستە کە ڕژیمی ئیسرائیل بە دوای شەڕ لە جەبهەی باکوور دا نییە و لەم خاڵە هەستیارەدا لاوازییەکی زۆری هەیە ،هەربۆیە سناریۆی ڕاهێشتنی بە پێی بەرئاوردەکان تاکوو چەند قۆناغ پێشبینی کردووە . ناتانیاهوو ئەگەر لە چەند جەبهەوە بە شێوەی هاوکات تێکهەڵبچێت ، ئەکید و بە جیددی بە ژیانی سیاسی لێشێواوی خۆی لە ئاستانەی هەڵبژرادنەکان دا بە کۆتایی دەدات . باوەڕ ناکەم تا ئەم ڕادەیە گێل و نەزان بێ .