TR KU SO
FB X
Cîhan

نوێنەرێکی کۆنگرەی ئەمریکا: بەرپرسانی ئێرانی جێگەی متمانە نین

Navas Jan
Admin
📅 13 Eylül 2022 23:09


پەیامی کورد... نوێنەرێکی کۆنگرەی ئەمریکا: بەرپرسانی ئێرانی جێگەی متمانە نین

"گاتهایمێر"، نوێنەری دێموکراتی کۆنگرەی ئەمریکا دەڵێت: "بەرپرسانی ئێرانی، هاوپەیمانی چین و ڕووسیا و هاوپەیمانی "پۆتین"ن بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا، بۆیە بەرپرسانی ڕژێمی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن جێگەی باوەڕ و متمانە نین.

"جاش گاتهایمێر"، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆنگرەی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی" جێروزاڵم پۆست" لەسەر بابەتی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ڕژێمی ئێران وتی: "سەرەڕای ئەوەیکە بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدەن کە لەگەڵ ڕژێمی ئێران بگەن بە ڕێککەوتنێک، بەرپرسانی ئێران بەردەوام بیانووی جۆراوجۆر دەهێننەوە و نایانەوێت ئەو ڕێککەوتنە بکەن، بۆیە لە کەس و هیچ وڵاتێک شاراوە نییە کە بەرپرسانی ئەو ڕژێمە جێگەی متمانە و باوەڕ نین و نابێت ئەمریکا لەگەڵ ڕژێمێکدا کە پشتیوانی سەرەکیی تیرۆریزمە لە جیهان ڕێککەوتن بکات".

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: "ڕێبەرانی ڕژێمی ئێران ئەو کەسانە نین کە بتوانین متمانەیان پێ بکەین و لەگەڵیان بچینە ڕێککەوتنێکەوە، ڕژێمی ئێران هاوپەیمانی نزیکی وڵاتانی چین و ڕووسیایە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی خۆی بە مەبەستی هێرش بۆ سەر وڵاتی ئۆکراینا بە ڕووسیا فرۆشتووە.

ئەو نوێنەرەی کۆنگرەی ئەمریکا، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "کۆنگرە بە یەکدەنگی داوای لە سەرۆککۆماری ئەمریکا کردووە کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی ئێران پەلە نەکات و ئەگەر ئەو کارە بکات ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی کۆنگرە دەبێتەوە".

Paylas: