نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان : ئێران و ئەمریکا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە ڕێکەوتن
پەیامی کورد ... نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان : ئێران و ئەمریکا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە ڕێکەوتن .
نوێنەری ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێش بینی کرد کە ووتووێژەکان لە جەریانی پەیوەندیدار بە دۆسیە ئەتۆمییەکە ، تا چەند هەفتەی داهاتوو بە ڕێکەوتنێکی نوێ لە نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی بێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی " ئاڕ تی عەرەبی " ڕووسیا " گلعاد ئەرادان " باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا و نوێنەری هەمیشەیی ئەم ووڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە واشینتۆن بەرەو واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەکی نوێیە لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دا پێش دەڕوات .
ئەرادان کە دوێنێ چوارشەممە لە دانیشتنێک دا لە پەیوەندی لەگەل ئێران بە بەشداری " جەیک سالیوان " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەمریکا و " مێئیر بن شابات " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل ئامادەیی هەبوو لە گفتۆگۆ لەگەڵ بنکەی میدیایی " وای نێت " ی ئەم ووڵاتە لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : لایەنی ئەمریکی ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە ووتووێژەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ، دشواری و زەحمەتگەلێک بوونیان هەیە سەرەڕای ئەمانەش من بە داخەوە ناچارم پشتڕاستی بکەمەوە کە هەڵسەنگاندنەکانی ئیسرائیل نیشاندەری ئەمەیە کە هەر دوو لایەن لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە ڕێکەوتن