نوێنەری ئیسرائیل : ئێران تەنیا لەم ڕێگایەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەجێ دەهێڵێت
نوێنەری ئیسرائیل : ئێران تەنیا بە گەمارۆی کوشندە و هەڕەشەی نیزامی و سەربازی یەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەجێ دەهێڵێت .
" گیلعاد ئارادان " نوێنەری ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەربڕینی گەشبینی خۆی لە شکستی گفتۆگۆوە ئەتۆمییەکان لە ڤییەننا ووتی کە تەنیا لە ئەگەرێک ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆی وەلاوە دەنێت کە ڕووبەڕووی گەمارۆی کوشندە و هەڕەشەی نیزامی و سەربازی ببێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئارادان ووتی : ئەمریکا و ئیسرائیل لەوەی کە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بەربەستێک بێ بۆ دەستڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی نییە ، بیروڕای جیاوازیان هەیە و یەکگر نین .
ئەو جەختی کردەوە : ڕێکەوتنی نوێ و تووندوتووڵ تر بەرنامەی مووشەکی و دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکە لە خۆ بگرێت لە قازانجی ئێران نییە لە بەر ئەوەی کە بە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەیەک کە لە کاتی ئۆباما دا ڕێکخرا بوو ، هەموو گەمارۆوەکان تەنانەت کۆڵەگەکانیی فشاری ئەمریکا لە سەر ئێران لە ناو دەچێت