نووری مالکی : ئیزن نادەین عێراق خاڵی دەستپێکی هێرش بۆ سەر هیچ یەک لە ووڵاتانی دراوسی بێت
پەیامی کورد ... نووری مالکی : ئیزن نادەین عێراق خاڵی دەستپێکی هێرش بۆ سەر هیچ یەک لە ووڵاتانی دراوسی بێت
نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عیراق بە ئاماژەدان بەوەی کە دەرگیرییەکانی ئەمریکایی - ئێرانی بەردەوام سێبەری بە سەر عێراق دا کشاندووە . ، ووتی : عێراق بە ئامانج گرتنی شاندە دیپلۆماتەکانی قەبووڵ ناکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک نووسینگەی نووری مالکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە " ستێفان هیکی " باڵیۆزی بەریتانیا کرد و لەم دیدارەدا دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی سیاسی ، ئەمنییەتی و تووندکردنی باری ئەەمنییەتی لە ناوچەکە باس و ڕاوبۆچوونی لە سەر کرا .
مالکی بە جەخت کردنەوە لە سەر گرینگی هاوکاری هاوبەشی نێوان دوو ووڵات بۆ دیدگای دوورڕوانینی عێراق و ناوچەکە لە دەرگیرییەکان و شەڕەکان ووتی : دەرگیرییەکانی ئەمریکا - ئێران بەردەوام سێبەری بەسەر عێراق دا کشاندووە .
بە پێی ئەم بەیاننامەیە ،سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەبەیانی ئەوەی کە عێراق شانازی بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ووڵاتانی جیهان دەکات و بە ئامانج گرتنی شاندگەلی دیپلۆماتی ڕەت دەکاتەوە ، جەختی کردەوە : ئیزن نادەین کە عێراق خاڵی دەستپێکی هێرش بۆ سەر هیچ یەک لە ووڵاتانی دراوسی بێت