TR KU SO
FB X
Cîhan

نووسەری "قەرەچ" دکتورای شانازی مافی مرۆڤی پێ بەخشرا

سارا
Yazar
📅 08 Eylül 2022 14:00
پەیامی کورد   ... نووسەری "قەرەچ" دکتورای شانازی مافی مرۆڤی پێ بەخشرا

"سەلیم حەقیقی" نووسەری ڕۆمانی "قەرەچ" لەلایەن لێژنەی ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ لە ئامریکا، دوکتورای شانازی پێ‌بەخشرا.

"سەلیم حەقیقی" نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری شنۆ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێستا دانیشتووی ووڵاتی "نۆرڤێژ"ە، ساڵی ٢٠٢١ ژیان و بەسەرهاتی خۆی لە چوارچێوەی ڕۆمانێکدا بە ناوی "قەرەچ" چاپ و بڵاو کردەو.

ئەم ڕۆمانە پێشوازییەکی زۆری لێکرا و بڕیار دراوە وەربگێردرێتەوە بۆ سەر چەند زمانی دیکەی جیهانیش.

نووسەری ئەو ڕۆمانە کە هەوڵی داوە خەیاڵ و ڕاستی ژیانی بکاتە هەوێنی ئەم بەرهەمە،  لە ڕووداوێکی سەیروسەمەرەدا  لە  نێوەڕاستەکانی دەیەی نەوەدی زایینی لە ناوچەیەکی باشووری کوردستان، بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی بە ڕێژیمی ئێران دەکوژرێ و تیرۆر دەکرێ، بەڵام دیسان لە مردن ڕزگار دەبێ، ئەو بۆ درێژەی دەچێتە بەغدا و لەوێش تووشی ڕووداوی سەیر دەبێ.

دوای هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی ڕۆمانی "قەرەچ" لێژنەی ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا لە عێراق، دکتورای شانازی مافی مرۆڤی وەک ڕێز لێنان بەخشییە نووسەری ئەم ڕۆمانە.

Paylas: