نرخی دەواو دەرمان لەئێران ٤٠٠٪ بەرز بووەتەوە
پەیامی کورد ... نرخی دەواو دەرمان لەئێران ٤٠٠٪ بەرز بووەتەوە
گرانی و کەمیی دەرمان و بەرزبوونەوەی نزخی لەسەتا ٣٠٠تا ٤٠٠ی بەشێک لە دەرمان بۆتە هۆی ئەوەیکە بەشێک لە دەرمانخانە و نەخۆشەکان لە ئێراندا تووشی کێشەی جیددی ببنەوە.
بۆ وێنە حەبی پلاویکس، کە بۆ پێشگرتن بە” بەستنی خوێن “کەڵکی لێوەردەگیرێ پێشتر بە ٥٨ تا ٦٠ هەزار تمەن بوو بەڵام ئێستا بۆ ١٦٠ هەزار تمەن بەرز بۆتەوە.
هەروەها حەبی دێپاکین کە بۆ نەخۆشی مێشک و ئەو کەسانەی تەشەننوجیان هەیە بەکار دەبردرێ بەستەیەکی ٣٠ دانەیی بە ٤٠ هەزار تمەن بوو، بەڵام ئێتسا دەبێ نەخۆشەکان بە `١٣٥ هەزار تمەن بیکڕن.
بەرپرسی یەکێک لە داروخانەکان دەڵێ کە وەزارەتی تەندروستی چەند داروخانەیەکی هەڵبژاردووە کە سەر بە وەزارەتی تەندروستین و ئەو وەزارەتخانەیە پشتوانییان لێدەکا و ئەو کەسانە بەیانی تا دونیوەڕۆ لەوێ کاری ئیداری دەکەن و دواتر دارووخانە وەک شوێنی بازەرگانی و تجارەت دەبینن و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە دارووخانەکان و نەخۆشەکان لەگەڵ وەدەست نەکەوتنی داروو و کێشە بەرەوڕوو ببنەوە و لەو بارەوە هیچ کەس ولامدەر نییە و هەر چەشنە ڕەخنەیەک بە چەوشەکاری دادەنێن.