Cîhan
نرخی نەوت بۆ ١٢٥ دۆلار بەرز بووەوە
پەیامی کورد... نرخی نەوت بۆ ١٢٥ دۆلار بەرز بووەوە
نرخی نەوت جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاوی کردەوە، بەهۆی هەڵوێستەکانی چین و زیاتربوونی خواست لەسەر نەوت جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکەی ٣٪ بەرز بووەتەوە و نرخی هەر بەرمیلێک بە ١٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە.
هاوکات نرخی نەوتی تێکساسیش بە ڕێژەی ٢٪ بەرز بووەتەوە هەر بەرمیلێک نەوت بە ١٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە.