Cîhan
نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
جارێکی دیکە نرخی نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووە بەخۆیەوە دەبینێت، بەشێوەیەک ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بە (٦٧،١٧) مامەڵەی پێوەکرا.
هەر ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بەرزبوویەوەو هەر بەرمیلێک بە (٦٣،٨٠) لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە کراوە.
ئابوریناسانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە دەگەڕێتەوە.
جێی ئاماژەیە لەسەرەتای ساڵی (٢٠١٦) نرخی بەرمیلێک نەوت داەبەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەگ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە (٢٧) دۆلار، ئەوەش بووەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بەداهاتی نەوت بەستووە.