Cîhan
نرخی نەوت دادەبەزێت
لەبەر چەند هۆكارێك نرخی نەوت بەشێوەیەكی لەناكاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی بەرز بوونەوەی ماوەی رابردوو بەرزبوویەوە.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی روسیاو دابەزینی نرخی نەوتی خامی سعودییە بۆ وڵاتانی ئاسیاو كێشەی نێوان چین و ئەمریكا كاریگەری هەبووە لەسەر نرخەكانی نەوت، بەشێوەیەك لە دوێنێوە (%2) نرخەكەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٣/٤/٢٠١٨ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (67.64) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (63.01) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.