TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 06 Temmuz 2020 18:39

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٠٢ی ٠٧ی ٢٠٢٠  ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەهۆی بەردەوامبوونی ووڵاتانی بەرهەمهێن لەسەر کەمکردنەوەی تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بەرزبوەوە، هاوکات نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکیش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا بەڕێژەی بەرچاو دابەزیوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز،  ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٥٢ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە لەسەدا ٠.٤ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٢.٩٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٢٣ سەنت دابەزی لە دوایین مامەڵەدا بە ٤٠.٤٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی لەسەدا ٠.٦ نزمبوەتەوە.

ووڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک+ لە نێوانیشیاندا رووسیا پەیمانیانداوە، لەم مانگەشدا بەردەوامی بدەن بە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە، بەتێکڕای ٩.٧ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەش وایکردوە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
لە چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوت بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوەبینی ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت هاتەئاراوە، لەئێستاشدا ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و مەترسی دووبارە داڕمانی بازاڕی نەوتی لێدەكرێت.

Paylas: