TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 23 Ekim 2020 16:46

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٠  ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە ٤٢.٣٧ دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٤٠.٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی نەوتی برێنێت ٠.٢١% بەهاکەی لەدەستداوە و بە ٤٢.٣٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا ٠.٣٤%ـی بەهاکەی لەدەستداوە و بە ٤٠.٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە. 

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردوودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبوونەوەی نیە.

دوێنێ نرخەکەی زیاتر دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە ٤١.٧١ دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٣٩.٩٨ دۆلار فرۆشرا.

مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

Paylas: