TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی زێڕ لە جیهان فڕی و بەرزترین نرخی خۆی لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا تۆمار دەکات

سارا
Yazar
📅 22 Temmuz 2020 13:02

پەیامی کورد     ...    نرخی زێڕ لە جیهان فڕی و بەرزترین نرخی خۆی لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا تۆمار دەکات

بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و نادڵنیایی بازاڕی کەرەستە پیشەسازییەکانی دیکە، خواستی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا زیادیکردوە و بەوەش نرخەکەی بەرزترین ئاستی لەماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد.
بەگوێرەی هەواڵی فۆکس بێزنێس ، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا ٢٤.٥٠ دۆلار بەرزبوەوە و بەوەش نرخەکەی گەیشتە ١,٨٤٠.٤٠ دۆلار کە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مانگی سێپتەمبەری ٢٠١١-ەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهەمان شێوە نرخی زیویش وەک کەرەستەیەکی داواکراو بەهۆی فشارە ئابوورییەکانی کۆرۆناوە بەرزبوەتەوە، هەر ئۆنسەیەک ١.٣٤ دۆلار بەرزبەوەتەوە و نرخەکەی گەیشتۆتە ٢١.٤٦ دۆلار کە بەرزترین ئاستە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا.

لەوبارەیەوە، بەڕێوبەری سامانی نێودەوڵەتی (RBC) ڕایگەیاندووە ، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا پەیوەندی بەو رێککەوتنەی سەرکردەکانی ئەورووپاوە هەبوو، دوای ئەوەی ڕازیبوون بە تەرخانکردنی ١.٨ ملیار یۆرۆ بۆ رزگارکردنی ئابووری بلۆکی ئەورووپا لە زیانەکانی کۆرۆنا.

Paylas: