TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنسارۆڵلای یەمەن ناوچەی بن کۆنترۆڵی داعش ئازاد دەکات

سارا
Yazar
📅 10 Ağustos 2020 20:18

پەیامی کورد      ...     ئەنسارۆڵلای یەمەن ناوچەی بن کۆنترۆڵی داعش  ئازاد دەکات  

ئەرتەشی و کۆمیتەگەلی خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاکامی ئۆپراسیۆنێکدا توانی یان ناوچەگەلی بن کۆنترۆڵی تێرۆریستانی داعش لە پارێزگای " بیضاء " یان خستە بن کۆنترۆڵی خۆیان و ئازادیان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک هێزەکانی یەمەنی بە هێرش کردن بۆ سەر ناوچەی " قیفە " لە پارێزگای بیضاء سەرکەوتوو بوون بەرزاییەکانی " جبل نوفان " و ناوچەی " صفوان " ئازاد بکەن .

ناوچەی ئاماژە پێکراو لە ماوەی ساڵانی بن سۆڵتەی هێزەکانی تێرۆریستانی داعش دا بوو کە لە لەیان هاوپەیمانی سەعوودییەوە پاڵپشتی دەکرا و لە زۆربەی ئۆپراسیۆنەکاندا دژی هیزەکانی سەر بە دەوڵەتی صنعاء بوونیان هەبوو .

 

Paylas: