TR KU SO
FB X
Cîhan

ئینستاگرام هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی لاپەڕەکەیان لە بڵاو کردنەوەی وێنە قاسم سلێمانی

سارا
Yazar
📅 01 Mayıs 2019 14:11

پەیامی کورد  ...    کاربەرانی ئینستاگرام  لەم دواییە هەندێک هۆشدارییان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلی قاسم سلێمانی پێگەیشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی کەیهانی ناوخۆی ئێران ، لە دوای ئەوەی کە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە کەوتە لیستی تیرۆرەوە ، لاپەڕەی زۆربەی فەرماندەکانی سوپا لە لایەن ئینستاگرامەوە داخران .

بە پێی زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامەیە ، بەڕێوبەری لاپەڕەیەک بە ناوی شەهید مەحموود کاوە ڕایگەیاندووە : ئەم لاپەڕەیە کە لە لایەن خەڵکەوە زۆر بینەر و پاڵپشتی هەیە و تەنانەت بۆ ناساندنی کاراکتەری شەهید کاوە بە خەڵکی وولاتانی دەورووبەر بە تایبەتی عێراقییەکان خەریک بوو ، لە لایەن  ئینستاگرامەوە داخرا .

هەروەها جێگای ئاماژەدانە کە کاربەرێکی زۆر لە کاتێکدا کە وێنەی قاسم سلێمانی یان بڵاو کردووەتەوە لە لایەن ئینستاگرامەوە پەیام و هۆشدارییان پێ گەیشتووە . هەروەها هەندێک لە هونەرمەند و ووتەبێژانی کەنەڵە تەلەفزیۆنییەکان یش لە کاتی کار کردن لە لاپەڕەی ئینستاگرام دا لەم جۆرە هۆشدارییانەیان پێ گەیشتووە . و پێیان ڕاگەێندراوە لە ئەگەری دووبارە بڵاو کردنەوەی ئەم وێنانە ، لاپەڕەکەتان دادەخرێت .

Paylas: