TR KU SO
FB X
Cîhan

ئینستاگرام لاپەڕەی ڕۆژنامەی کەیهانی داخست

Navas Jan
Admin
📅 05 Kasım 2021 02:40

پەیامی کورد… ئینستاگرام لاپەڕەی ڕۆژنامەی کەیهانی داخست

تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لاپەڕەی ڕۆژنامەی کەیهانی (سەر بە عەلی خامنەیی) بە ٣٤٠ هەزار کەس ئەندام، بەهۆی بڵاوکردنەوەی سیاسەتی توندئاژۆیانەی ڕێژیمی ئێران داخست.

ئینستاگرام پێشتریش چەندین جار پۆستەکانی ڕۆژنامەی کەیهان کە لە پەیوەندی لەگەڵ سپای پاسداران، حیزبوڵڵای لوبنان، حوسییەکانی یەمەن و چەندین گرووپی دیکەی تێرۆریستی بوون، سڕیوەتەوە و بەنیسبەت داخستنی لاپەڕەی ئەو ڕۆژنامەیە لە ئینستاگرام هۆشداریی دابوو.

ڕۆژنامەی کەیهان سەر بە نووسینگەی ''عەلی خامنەیی'' ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و زمانحاڵی سیاسەتی توندئاژۆیانەی ئەو ڕێژیمەیە.

لە ساڵانی ڕابردوودا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام، تویتێر، فەیسبووک و یوتیووب، بە هۆکاری پێشێلکردنی یاسا و ڕێساکانی ئەو کۆمپانیانە لەلایەن ڕێژیم و کاربەدەستەکانیەوە، چەندین پۆستی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیان سڕیوەتەوە و زیاتر لە سەدان لاپەڕە و کاناڵی تایبەت بە ڕێژیم و کاربەدەستانی ڕەش کراونەتەوە.

Paylas: