TR KU SO
FB X
Cîhan

پێنتاگۆن بە دوای هاک کردنی مانگە دەستکردە سەربازییەکانە

سارا
Yazar
📅 24 Nisan 2020 15:11

پەیامی کورد    ...    پێنتاگۆن بە دوای هاک کردنی مانگە دەستکردە سەربازییەکانە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناو نووسینی بۆ بەشداری لە پێشبڕکێی هاک کردنی مانگە دەستکردەکانی سەربازی دەست پێکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناونووسینی بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی Hack-A-Sat کە لەو پێشبڕکێیەدا تیمە هاککەرەکان هەوڵ دەدەن مانگە دەستکردە سەربازییەکان لە بۆشایی ئاسمان دا کۆنترۆڵ بکەن ، دەست پیکرد .

لە مانگی داهاتووەوە قۆناغی سەرەتایی ٤٨ کاتژمێری بۆ بەشداربووانی خاون شەرت دەست پێدەکات . لە ماوەی ئەم قۆناغەدا ، تیمەکان ئەرکەکانی خۆیان تایبەت وەردەگرن و لە دوای ئەنجامدانی ئەو ئەرکە نوێیانە بەوان ڕادەست دەکرێت کە لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا ١٠ تیم هەڵدەبژێردرێن .

قۆناغی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیە ش بە دوو بەش دابەش کراوە : لە بەشی یەکەمدا تیمەکان هەوڵ دەدەن تاکوو بە کەل و پەلی مانگی دەستکردی سەر گۆی وەزین و لە بەشی دووهەم هەوڵ دەدەن تاکوو بە یەکێک لە سیستەمگەلی ڕاستی لە سەر مەداری زەوین دەست پەیدا بکەن کە تاکوو ئیستا ناو و ناوەڕۆکی ئەم مانگە دەستکردانە ڕانەگەێندراەوە .

لە دوای قۆناغی سەرەتایی و کۆتایی ، تیمەکان دەبێت بە ڕادەستکردنی ڕاپۆرتێک دەربارەی جۆرەکان و شێوازەکانی هاک و یا خود ئەنجام ئەرکەکانیان خۆیان نیشان بدەن .

لە کۆتایی دا هەر تیمێک ١٥ هەزار دۆلار وەردەگرێت و سێ تێم لە باشترینەکان ، خەڵاتگەلێک وەردەگرن . تیمی یەکەم ٥٠ هەزار دۆلار ، تیمی دووهەم ٣٠ هەزار و تیمی سێهەم ٢٠ هەزار دۆلار

قۆناغی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیە لە کۆنفڕانسی  DEF CON لە مانگی ئۆگۆست دا بەڕێوە دەچێت .

Paylas: