Cîhan
پنتاگۆن، هۆشداری دەداتە تورکیا
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایدەگەیەنێت، کە ئەگەری ئەوە هەیە شەڕی عەفرین ببێتە دەرفەتێك بۆ چەكدارە تیرۆریستەکانی داعش و سەرلەنوێ خۆیان بەهێز بكەنەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆبێرت مینینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) نیگەرانیی خۆی لەسەر كوشتنی هاووڵاتیان لەعەفرین دووبارەكردەوەو رایگەیاند، کە "لەبەر ئەوەی زانیارییمان پێدەگات، كە هاووڵاتییان پێداویستی مرۆیی و ئاوی پاكیان دەست ناكەوێت و بۆ ئەوەش نیگەرانین".
هاوکات رۆبێرت مینینگ، هۆشداریشی داوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بە هەڕەشەی هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر مەنبەج، كۆبانێ و باشووری كوردستان.