TR KU SO
FB X
Cîhan

وە دواکەوتنی ٦٠٠ هەزار قوتابی لە خوێندن لە ئێران

Navas Jan
Admin
📅 07 Ağustos 2022 19:56

پەیامی کورد... وە دواکەوتنی ٦٠٠ هەزار قوتابی لە خوێندن لە ئێران

جێگری وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنانی ئێران، ڕایگەیاند ٦٠٠ هەزار قوتابی لە خوێندن وە دواکەوتوون.

ئەسغەر باقرزادە، جێگری وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنانی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە لە ساڵی ڕابردوودا ٦٠٠هەزار قوتابی لە خوێندن وەدوا کەوتوون و بەشێک لەو قوتابییانە وازیان لە خوێندن هێناوە.

ناوبراو دەست پێ ڕانەگەیشتن بە ئینتەرنێت و کارکردنی قوتابییانی بە هۆکارە سەرەکییەکانی وە دواکەوتنی قوتابییان لە خوێندن ناوبرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە تێچووی زۆری خوێندن، بێ هیوایی و نەبوونی هیوا بە داهاتوو لەو وڵاتە و هەژاری لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی وە دواکەوتنی قوتابییانن لە خوێندن.

Paylas: