TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەو فڕۆکەیەی کە قاسم سلێمانی پێی کوژرا باشتر بناسن !!!

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2020 19:37

پەیامی کورد    ...   ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی کە قاسم سلێمانی پێی کوژرا 

نیۆیۆرک تایمز لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند : ئەم ئۆپراسیۆنە لە ڕیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی دەروون بە ناوی " MQ-9 Reaper” ئەنجام درا کە توانایی فڕینی تا بەرزایی ٥٠ هەزار پایی هەیە . ئەم فڕۆکەیە شەڕکەرێکی چەکداریی چەند کارەیە و بە بەرزایی ناوەند و پڕهێزە کە لە ڕێگای دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆن گەلی بەرەنگاربوونەوەی دەرەجە یەک و تایبەت دیزاین و درووست کراوە .

ئەم فڕۆکەیە توانای هەڵگرتنی بارێکی چەک و تەقەمەنی بە قورسایی ١٧٠٠ کیلۆگرام ی هەیە کە لەم ڕێژەیە ٣٦٠ کیلۆگرامی لە ناو لاشەی فڕۆکەکەدا جێ دەگرێت .

هەروەها توانای هەڵگرتنی ٤ مووشەکی جۆری هەلفایەرو لە گەڵ دوو بۆمبی لەیزەری  ٢٢٥کیلۆگرامی جۆری جی بی هەڵبگرێت و بە گشتی توانای هەڵگرتنی ٤ بۆمبی لەیزەری و ٤ بۆمبی سەتەلایتی هەیە .

توانای فڕینی تاکوو ١٤ کاتژمێر هەیە .

زێدەترین ئاستی خێرایی ئەم فڕۆکەیە ٤٨٢ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک دا

Paylas: