Cîhan
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: گۆڕانکاری لە ئەرکی ھێزەکانمان لە عێراق نەکراوە
پەیامی کورد … ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: گۆڕانکاری لە ئەرکی ھێزەکانمان لە عێراق نەکراو
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، گۆڕانکاری لە ئەرکی ھێزەکانیان بۆ شکستھێنان بە داعش لە عێراق، نەکراوە.
وەین مارتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە عێراق و نووسیوویەتی:
"ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئەرکی ھاوپەیمانان لەگەڵ ھاوبەشەکانی لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ شکستھێنان بە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، نەکراوە".
ئەوەش دوای ئەوە دێت،دوێنێ یەکشەممە ھێزی (OTH) سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق کشایەوە و گەڕایەوە بنکەی بۆرینگ لە کوێت.