پیاوێکی کەنەدی ١ میلیۆن دۆلار دەسووتێنێت
پەیامی کورد ... پیاوێکی کەنەدی ١ میلیۆن دۆلار دەسووتێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە Ottawa Citizen برۆس مەک کانۆوێل دانیشتووی ئۆتاوا لە داداگا دا ڕایگەیاند و ووتی کە ١ میلیۆن دۆلاری کەنەدی سووتاندووە تاکوو نەفەقە نەدات . دادگاش بە پێی ێاسا بە ٣٠ ڕۆژ بەند مەحکوومی کرد .
تاجیری ٥٥ ساڵە و کاندیدی پێشوی پۆستی شارەوانی ئۆتاوا لە جەرەیانی پێداچوونەوە بە داواکاری تەڵاق ، لە پێدانی زانیاری دەربارەی دەرئامەدی خۆی خۆی بێ بەری کردووە .دادگا بەم ئاکامە گەیشتووە کە ئەم کارفەرمایە بێ ئاگاداری هاوسەرەکەی هەموو داراییەکانی خۆی فرۆشتووە و زیاتر لە ١ میلیۆن دۆلاری لە هەژماری بانکی دەرهێناوە و گوایە هەمووی سووتاندووە .
دادگا دواتر داوا لە مەک کانۆوێل دەکات سووتاندنی دۆلارەکان بسەلمێنیت ، بەڵام ئەو دەڵی بە تەنیایی و بێ بوونی هیچ شاهێدێک ئەم کارەی کردووە و هیچ ڤیدیۆیەک لە سووتاندنی دۆلارەکان بوونی نییە .