TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژانەوەی ووزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر

سارا
Yazar
📅 28 Şubat 2019 19:53

پەیامی کورد  ...  ووتەبێژی دەزگای ووزیە ئەتۆمی ئێران لە کوژانەوەی کاتی ووزەخانەی بووشێهر بە مەبەستی گۆڕینی بەشێک لە سووتەمەنی و چاکسازی پێویست و گرینگی ساڵانە هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێهرووز کەمالوەند ڕایگەیاند : بە پێی بەرنامەی پێش بینی کراوی پێشووتر لە ڕۆژی دووشەممەوە بە شێوەی کاتی بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ ووزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر لە کەناڵی کارەبای گشتی دەرچوو .

ئەو هەروه ها ووتی : ئەم ئۆپراسیۆنە بە پێی هەماهەنگی گەلی پێشوو لە نێوان دەزگای ووزەی ئەتۆمی لەگەڵ وەزارەتی ووزەدایە . هەرچەندە بۆ ئەم ووزەخانەیە باشتر وا بوو کە ئەم کارە لە هاوین دا ئەنجام بدرێت بەڵام وەکوو یارمەتی بۆ وەزارەتی ووزە لە ڕاستای چارەسەرکردنی کێشەی خەڵک و پێش گرتن لە بڕینی کارەبا لە پەیک بەکارهێنان دا ، ئەم چاکسازییە ساڵیانەییەیان بۆ ئەو کاتانەی کە بەکارهێنانی کەمترە بە واتا مانگی مارس و ئەیپریل بۆ هەر ساڵ گواستەوە .

لە حەفتەکانی ڕابردوودا بەرپرسانی ووزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر و دەزگاکە بۆ دابین نەبوونی بوودجەی ساڵانی ووزەخانە بە گرینگی دان بە زیاد بوونی نرخی ئەرز هۆشداری دابوو بەلام بە پاڵپشتی دەوڵەت ئەم کێشەیە چارەسەر بوو . مەجلیس لە یاسایەکدا لەم حەفتەیەدا بڕیاریدا و دەستنیشانی کرد خەرجییەکانی ڕاگواستن و بەکار هێنان کە ووزەخانەی ئەتۆمی بووشەهر دابین بکرێت .

لە بەرواری ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٦ وە لە مەراسیمی قوولەن لێدانی مەرحەلەی دووهەمی درووست کردنی ووزەخانەی بووشێهر لەوانەش بڕگەی ووزەی فازی دووهەم و سێهەم بەڕێوە چوو .

Paylas: